بەغدا INA
تیپی تۆپی پێی قوە جەوی بەردەوامە لەئامادەكارییەكانی خۆی لەڕیازی سعودیە، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ یاری لەگەڵ یانەی جەزیرەی ئیمارات كە بڕیارە ڕۆژی هەینی بۆ قۆناغی گروپی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بەرێوەبچێت.
عەلی وهەیب یاریدەدەری ڕاهێنەری قوە جەوی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكان تەواو بووە بۆ ئەم یارییە،هەرچەندە بەهۆی یارییەكانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی كە یاریان هەبوو،(13) یاریزانمان دواكەوتن.
وهەیب ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئامادەكارییەكانمان تەواوبووە و گەیشتن بە سعودیە و هەموو یاریزانەكان بەشدارییان لە یانەكە دەكەن، سەرەڕای ئامادەنەبوونی چەند یاریزانێك،لەوانە گۆڵپارێز فەهد تالب كە ڕۆڵێكی گەورەی هەیە و بۆ متمانە لە ناوچەی دواوە و هەروەها یاریزان كەڕاڕ نەبیل كە ماوەیەكە بەهۆی پێكان ئامادەنابێت،هەروەها یاریزان مەیسەم جەباریش بەهەمان شێوە پێكانی هەیە.
وهەیب وتیشی: سەرجەمی یاریزانەكان زۆر ئامادەن و هەموویان سوورن لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامێكی ئەرێنی كە دوای شكستەكانی ئەم دواییەی هەڵبژاردەی عێراق،بۆیە دەمانەوێت ئەنجامی باشبەدەت بێنین هاندەرانی عێراق دڵخۆش بكەین.
وهەیب هیواخواز بوو كە مەشقی بەیانی و ئێواران ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی مانگی پیرۆزەوە گۆڕا چونكە هەموو یاریزانەكان بە ڕۆژوو دەبن، بۆیە ئامادەكارییەكان بۆ یەك یەكەی ڕاهێنانی ئێواران سنووردار كرا، بەڵام ئەمە یاریزانەكان سارد ناكاتەوە لە دابینكردنی ئاستێكی جیا بەرانبەر جەزیرەی ئیماراتی وبەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە.