هەولێر -INA
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی رۆژو نەگرتنی بۆ رەمەزانی ئەمساڵ دیاریكرد.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەریم لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە: لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا، رێژەی سەرفیترە بۆهەر كەسێك لە بەلایەنی كەم سێ هەزار دینار دەبێت و فیدیەی بەڕۆژونەبونی مسوڵمانان بۆ هەر رۆژێك بە جۆرێكە لە سێ هەزار كەمتر نەبێت.
باسی لەوەشكردوە، فیدیەی بەڕۆژو نەبونیش بە هەمان بڕی سەرفیترەیە كە دەكاتە سێ هەزار دیناری عێراقی.
ئەنجومەنی فەتوا دەشڵێت: ئەندازەی ئەو پارەی زەكاتی تێدا واجبە (نیصابی زەكات) بریتییە لە حەوت ملیۆن و (800) هەزار دیناری عێراقییە و بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دینار بەزەكات بدات بە هەژارو كەم دەرامەتان.