بەغداد -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بڕیاری ئامادەباشی هێزە ئەمنییەكان دەركرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە: "ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان یەكەمین كۆنفرانسی ئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ساڵی ٢٠٢٢ كە لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەڕێوەچوو كردەوە".
لە راگەیندراوێكدا هاتووە: "لە سەرەتای كۆنفرانسەكەدا، سەرۆك وەزیران گوێی لە دەستكەوتەكانی دەزگای هەواڵگری گرت، هەڵسەنگاندنێكی گشتگیرە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و هەوڵدان بۆ بەدواداچوون و لەناوبردنی خانە نوستوەكانی تیرۆریستی و بەدواداچوونی تاكێشكاندنی موڵگەی تیرۆرستان.
راگەیندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕوانیە ئەو دەستكەوتانەی كە هێزە ئەمنییەكان بەدەستیان هێناوە هەروەها تاوتی ئامادەكردنیانی كرد بە شێوەی نوێ لە ڕووەكانی پلاندانان و راهێنان و پڕچەككردنیان و هەروەها دابینكردنی دیدێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكان و زامنكردنی جێبەجێكردنی ئەركەكان .
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد