به‌دواداچوون ـ INA
ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی ئه‌مریكی (NPR) له‌گوتارێكدا راگه‌یاندووه كه‌سه‌ره‌رای سزاكانی سه‌ر رووسیا به‌هۆی هێرشكه‌ی بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكراینا به‌ڵام دراوی رووسی ڕۆبیڵ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و زیاتر وا بۆژایته‌وه و بۆیته دراوێكی هه‌ره دینامیكی له‌مانگی ئاداری رابردوو له‌جیهاندا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی له‌سه‌ره‌تایی مانگی ئاداری رابردوو نرخی ڕۆبیڵی رووسی زۆر دابه‌زی به رێژه‌ی 40٪ بوو، و دۆڵارێكی ئه‌مریكی بوو به 139 ڕۆبیڵی رووسی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی رووسیا بوو بۆ سه‌ر ئۆكراینا.
وتاره‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌موو سزاكانی سه‌پێنراو به‌سه‌ر رووسیا به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌هه‌ندی حاڵه‌تدا له‌وانه‌یه زیاتر توندبكرێن به‌ڵام دراوی رووسی توانی خۆی بژێنته‌وه و به‌رزببێته‌وه.
سه‌رچاوه: RT