بەغدا ـINA
ڕاهێنەری یانهی تەڵبە ئەنەس مەخلوف تەئكیدیكردەوە كەیاری تیپەكەی بەرامبەر بەنەوتی بەسڕە سەخت و سەرنج ڕاكێش وبەجۆش وخرۆش دەبێت، دوای ئەوەی خولی نایاب بەهۆی یارییەكانی هەڵبژادەی عێراق وەستابوو.
مەخلوف ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ماوەی وەستانی خولی نایابی عێراق بەهۆی پاڵاوتنی كیشوەری ئاسیاوە لە بەرژەوەندی چەند تیمێك بوو، كە توانیان بە شێوەیەكی باش سوودی لێ وەربگرن، وەك ئەوەی دوای ئەنجامە نەگونجاوەكانیان لە یارییەكانی پێشوودا.
مەخلوف ئەوەشی وت: ئەم وەرزە یانەی تەڵەبە بە ئەنجامێكی باش هاتنە دەرەوە و پێگەی سروشتی خۆی لە نێوان تیپە باڵاكانی پێشبڕكێ بۆ نازناوی خولەكە وەرگرتەوە و دەستەی تەكنیكیش سوورن لەسەر درێژەدان بەو ئەنجامە باشانە و پابەندی ئیرادەیەكی باشن.
مەخلوف، وتیشی: ڕووبەڕووبوونەوەكە بەهۆی گرنگییەوە بۆ ئەو دوو یانە و بەپەرۆشی دەبین و ئێمە وەك جەستەیەكی تەكنیكی متمانەمان بە هەموو یاریزانەكان هەیە لە بردنەوە و گەڕانەوە بۆ پایتەخت بە سێ خاڵ.
لەلای خۆیەوە یاریدەدەری ڕاهێنەری تەڵەبە مەهدی جاسم بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : لە قۆناغی یەكەم یانەی تەڵەبە ئاستێكی زۆر گەورەیان پێشكەشكرد ،خۆی بە ریزبەندی دووەم لكاند و بەردەوام بوو لەسەر ریزبەندی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق،بۆیە ئێستا ئەركی زۆر قورسە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەم ریزبەندییەی خۆی بكات، ئاماژە بەوە دەكات كە كادرە تەكنیكیەكان تیمەكەیان بەباشی ئامادەكردووە و یەكخراون و هیچ جۆرە كەم و كوڕییەكیان نیە و دۆخی گشتی تیمەكە باشە و دەبێت ئەنجامێكی شایستەی بەدەست بێنن كە شیاو و گونجاو بێت بۆ ناوی تەڵەبە .