دڕجال لە ڕۆژی جیهانیی وەرزشدا: ئاسۆی فراوان دەكەینەوە بۆ میواندارێتی پاڵەوانیەتییەكان

وەرزش
  • 6-04-2022, 13:30
  • +A -A

    بەغدا   INA


    وەزیری لاوان و وەرزش عەدنان دڕجال تەئكیدیكردەوە كەعیراق یەكێكە لەگرنگترین ئه‌و وڵاتانه‌ی كە بەدوای وەبەرهێنانی وەرزشدا دەگەڕێت بۆ وزە و كاركردن و بەرزكردنەوەی چالاكی لەبۆنە جیاجیاكاندا، هەروەها یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لەپێشەوەی وڵاتانە بۆ یادكردنەوەی رۆژی وەرزشی حیهان، لەپێناو گەشەسەندن وئاشتی، كردنەوەی ئاسۆی فراوان بۆ میواندارێتی پاڵەوانیەتییەكان.

    دڕجال لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ 6ی نیسان كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ەوە كه‌وتووە: ئەمڕۆ 6ی نیسان جیهان بۆنەیەكه‌ كه‌ یادی ڕۆژی جیهانی وەرزشه‌، گونجاوە بۆ ناساندن و زانینی ئەو ڕۆڵەی كە وەرزش و چالاكی جەستەیی لە كۆمەڵگاكان بەرێوەی دەبن، هەروەها لە ژیانی خەڵك لەهەموو جیهان.

    وتیشی: ئەم ڕۆژە جیهانییە بەئامانجی بەهێزكردنی ڕۆڵی وەرزش لەبڵاوكردنەوەی بەها مرۆییەكان لەپێناو گەشەپێدان وبەئاشتی سەرتاسەری جیهان بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە زۆرترین زیانیان بەركەتووە لە ئەنجامی ناكۆكی و جەنگ و پەتا، بۆ كردنەوەی ئاسۆی دوارۆژی لاوان، بۆ میواندارێتی پاڵەوانیەتییەكان بۆ وەرزشوانە تەندروستەكان وخاوەن پێداویستی تایبەت.

    هەتا یه‌ك په‌یاممان هه‌بێت، دەنگی  جەماوەری وەرزش كاریگەرترینە چونكه‌ پێویستییەكی بنەڕەتی وپه‌یوه‌سته‌ به‌بواره‌كانی تەندروستی و پەروەردە و كۆمەڵگا و ئابووری و دیپلۆماسی و دیالۆگی نێوان كەلتوورەكان، وه‌رزش تەنها چالاكی جەستەیی نییه‌ بۆ خۆشی.