به‌غداـ INA ـ ئامینا ئه‌لسه‌لامی
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه راگه‌یاند" كه‌هه‌ولێك هه‌یه بۆ دانانانی یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به‌كه‌رتی ئاو له‌گه‌ڵ بوونی سیسته‌مێك بۆ رێگریكردن له سه‌رپێچیه‌كان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ت عه‌لی رازی به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" كاركردن به سیسته‌می وه‌رگرتنی كرێی ئاو هه‌ر له‌ساڵی 2003یه‌وه راوه‌ستاوه، بۆیه ئێستا وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان كار له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات له‌پێناو دانانی یاسایه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ قوناغی ئێستا و ته‌حه‌دایه‌كانی كه رووبه‌رووی كه‌رتی سامانه ئاوییه‌كان ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" وه‌زاره‌تی پلان و میكانیزمی تایبه‌ت به‌دابه‌شكردنی ئاو هه‌یه، له‌وانه به‌ردانه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی ئاو له‌به‌نداو عه‌مباره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی وه‌رزی دابین بكات. ئاماژه به‌وه‌شی دا كه ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه‌له‌به‌ندا و عه‌مباره‌كان به‌رده‌درێت پێداویستی كشتوكاڵ و كه‌رته‌كانی تردابین ده‌كات وه‌كو رێره‌وی رووبار و به‌شی ئه‌وهواره‌كان و به‌شی پارێزگای به‌سرا له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی له‌كه‌رتی ته‌ندروستی و كه‌هرومای و پیشه‌سازیه‌كانی تر.
هه‌روه‌ها دوویاتیكرده‌وه" كه وه‌زاره‌ت، ئاو بۆ هه‌موو به‌شداربووه‌كانی دابین ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌و پارێزگایانه‌ی سه‌رپێچی له‌سه‌ر ئاوی رووباره‌كان ده‌كرێت وجه‌ختیشی له‌سه‌ر جبێه‌جێكردنی سیسته‌مێكی باش كرده‌وه كه به‌پالپشتی حكومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌پێناو رێگریكردن له سه‌رپێچیه‌كان له‌سه‌ر ئاوی رووبار و جۆگه‌دا به‌شكراوه‌كانی. چونكه ئه‌و سه‌رپێچیانه ده‌بنه هۆی زیاتر پیسكردنی ئاو وكه‌مكردنی و وه‌زاره‌تی ئاو سكاڵا له‌دژی سه‌رپێچكارانی تۆماركردووه، هه‌روه‌ها به‌راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌پشتگیری لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای باڵا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان زۆر له‌كاره سه‌رپێچكاریه‌كان لابراون.