بهغداـ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند كە جومعەعناد سەعدون وەزیری بەرگری ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەو بانگێشتەی كە لە خەڵوسی ئاكار هاوتا توركییەكەیەوە پێگهیشتووه سهبارهت به بەشداریكردنی عێراق لە مانۆڕه سهربازیهكانی EFES-2022 دا بكات.
وەزارەتی بەرگری لە راگەینداروێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێگەیشتووه، تیدا هاتووە: "وەزیری بەرگری جومعەعناد سەعدون ئەمڕۆ لە ئۆفیسەكەی خۆی لە بینای وەزارەت پێشوازی كرد لە بەرپرسێ دۆسهی سهربازی لهبالیۆزخانهی توركیا لە عێراق عەقید كۆڤەت ئۆكست شاندی یاوەری.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "بهرپرسی دۆسهی سهربازی توركیا داوەتنامەیەكی وەزیری بەرگری توركیا خهڵۆسی ئاكاری ڕادەستی هاوتا عێراقیەكەی جومعەعناد سەعدون كردووە و بانگهێشت كراوە بۆ بەشداریكردن لە مانۆڕی سەربازی EFES-٢٠٢٢ كە له مانگی حوزەیرانی ئەنجام دەدرێت.
لای خۆیەوە وەزیری بەرگری پێشوازی لەو داواتنامەیكردوه و ئامادەیی خۆشی دەربڕیوه بۆ بەشداریكردن لەم مانۆڕە.