بەغداد-INA
دەستەی نەزاهە ئەتحادی ئەمڕۆچوارشەممە ئاشكرایكرد كەپەرلەمانتارێكی پێشوو بڕیاری بانگێشتكردنی بۆی دهركراوه چونكه زیانێكی گەورە بەپارە یان بەرژەوەندیی گشتی ئهو لایهنهی گهیاندوو كهكاری لهگهڵ كردووه.
لەڕاگەیەندراوەكەی دەستی نەزاهە بەشی لێكۆڵینەوە كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەرگیراوە تیدا هاتووە : "دادگای لێكۆڵینەوەی دووی كەرخ فەرمانی بانگێشتكردنی دژی ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەركرد كە ڕازی نەبوو كرێی گۆڕەپانی فرۆشتنی ئاژەڵی (مەیدان) سەر بە شارەوانی شاری حلە بە شێوەیەكی ئاشكرا رابگەیەنێت، لهو كاتەی كهپارێزگاری بابلی بووه، بۆیە زیانێكی گەورەی بە بەرژەوەندی گشتی گهیاندووه.
"دادگای دوویی لێكۆڵینەوە لە كەرخ، بەپێی بڕگەكانی ماددەی (٣٤١) لە یاسای سزادانی عێراقی . (١١١) ی ساڵی ١٩٦٩ ئەو پەرلەمانتارەی بانگێشتكردنی دادگاكردووه.