حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" بودجه‌یه‌ك بۆ لێدان و هەڵكەندنی بیری ئاوی خواردنەوه‌ ته‌رخان ده‌كات

ناوخۆ
  • 6-04-2022, 11:50
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA

     وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند" كه‌مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی بەگەڕخستنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی (7,654,590,686) حەوت ملیار و شەشسەد و پەنجا و چوار ملیۆن و پێنجسەد و نەوەد هەزار و شەشسەد و هەشتاو و شەش دینار بۆ لێدان و هەڵكەندنی ژمارەیەك بیری ئاوی خواردنەوه‌.
    له‌راگه‌یندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی به‌دواداچوونی بۆی كردووه‌، هاتووه‌" خەرجكردنی ئەو گوژمەیە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی وشكەساڵی و دابینكردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ لێدان و هەڵكەندنی 138 بیری ئاوی خواردنەوەی بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەری، ئەم بیرە نوێیانە گرفتی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە لەو سنوورانە چارەسەر دەكەن.
    ئەندازیار ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە وادەی لێدان و هەڵكەندنی ئەو بیرانە گوتی: ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە ئامادەكراوە و دەدرێتە تەندەرین و دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت.