ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق: زیاتر له‌دوو ملیار دینار بۆ ده‌وڵه‌ت گه‌راندۆته‌وه‌

ئابوری
  • 6-04-2022, 11:26
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌عێراق، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ راگه‌یاند" كه‌زیاتر له‌دوو ملیار دینار له‌ماوه‌ی سێ مانگ بۆ ده‌وڵه‌ت گه‌راندۆیته‌وه‌. 

     نه‌زاهه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌" ده‌ڵێت" به‌هۆی رۆڵی چاودێری فه‌رمانگه‌ی چاودێری سه‌ر به‌ده‌سته‌ بۆ چاودێریكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانییه‌كانه‌وه‌ ماوه‌، توانرا بڕی زیاتر له‌دوو ملیار دینار له‌كۆمپانیه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه‌. 

    هه‌روه‌ها وتی" له‌ئه‌نجامی كاركردنی تیمی فه‌رمانگه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی گه‌راندنه‌وه‌ی باج ورسوماتی له‌سه‌ر كۆمپانیه‌كانی تایبه‌ت به‌گومرك هه‌ر له‌ساڵی 2013 وه‌ كه‌ئه‌م رسوماتانه‌ هه‌موو نه‌دراون وله‌ئه‌ستۆی ژماره‌یه‌كی له‌و كۆمپانیانه‌ ماون، فه‌رمانگه‌ی چاودێری توانی بڕی (2,230,765,000) دینار له‌و قه‌ردانه‌ له‌ماوه‌ی (1/12/2021 تا 28/2/2022) بگێرته‌وه.
    هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان بۆ هه‌موو به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی فه‌رمان كردووه‌ كه‌ كاری ئه‌و كۆمپانیانه‌ رابگرن كه‌پاره‌یان نه‌داوه‌ و ئه‌ستۆپاكیان بۆ ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كان و كۆمپانیای گشتی بۆ پێشانگا و خزمه‌تگوزاریه‌كانی عێراقی پێش كێش نه‌كردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شی دا به‌پێی راپۆرتێكی فه‌رمانگه‌ی چاودێری ئه‌و بڕ پاره‌یه‌ی كه‌وه‌كو رسوماته‌ و له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌كۆمپانیا ماوه‌ و نه‌دراوه‌ (40,000,000,000) دیناره‌.‌