ئەمرو لە خولی نایابی عێراق دا دوو یاری بە ڕێوە دەچن

وەرزش
  • 6-04-2022, 10:53
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ئیۆارەی ئەمروی  چوارشەممە لە گەڕی 26 خولی نایاب عێراقی دوو یاری بەڕێوە دەچن؛ کە یانەی تەلەبە دەبێتە مێوانی یانەی نەوتی باشوور و یانەی دیوانیە دەبێتە مێوانی یانەی زاخۆ.
    تەلەبە لەم یاریە لە سەر یاریگای فه‌یحا دەبێتە مێوانی یانەی نەوتی باشوور؛ له‌م باره‌یه‌وه‌ وتەبێژی یانەی تەلەبە أحمد حکیم بە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگەیاند"  ئامادەباشیەکی تەواویان کردوە بو ئەم یاریە؛ گوتیشی چاومان لە سەر سێ خالی یاریەکەیە تەنیا بۆ بردنەوە دەجنیە به‌سرا تا پێگەمان لە پلەی دووەمی خولەکە بەهێزتر بکەین.
    هەروەها هەر ئەمڕو یانەی دیوانیە دەبێتە مێوانی یانەی زاخو لە سەر چیمەنی یانەی دهۆک؛ کە یانەی زاخۆ لە پلەی8 دایە دەیەوێت بردنەوە لەو یاریە بەدەست بهێنێت تا زیاتر لە پلەکانی پێشەوە نزیک ببیت، هەروەها یانەی دیوانیە لە پلەی 18 دایە چاوی لە بە  دەست هێنانی سێ خاڵی یاریەکەیە تا خۆی لە پلەکانی دابەزین دوربخاتەوە.