بهغداـ INA
یهكێتی توپی بالەی عێراقی بڕیاریدا بەشداری پاڵهوانەتی ئاسیا بکەت بو هەلبژاردەكان لاوان؛ کە بڕیارە لە مانگی ئابی داهاتوودا لە ئیران بەڕێوە بجێت؛ هەروەها سەروکی پێش بڕکێیەکان سوادی حسن ئەمروی چۆار شەمە بە رۆژنامهی سهباح راگهیاندووه و ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA ) بهدوداچوونی بۆ كردووه" گوتی: لە سەر ئەوە رێکەوتین کە لەم پاڵەوانەتیە راهێنەرێکی بیانی هەڵبژاردەی لاوان بەڕێوە دەبات؛ هەر لەو بارەیەوە گوتی لە گفتوگۆداین لە گەڵ چەند راهێنەری بیانی خاوهن ئەزمووندار بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردی نیشتیمانی؛ کە بڕیارە لە ئێران بەڕێوە بجێت.
هەروەها سواد وتی" کە خاونی کومەڵێک یاریزانی لێهاتو و زیرەکن کە دەتوانن ڕکابەری نازناوی ئاسیاوی بکەن؛ هەروەک چۆن لە پاڵەوانەتی رابردوی ئاسیا پلەی سێیەمیان بە دەست بهێناوه کە ئەوکات لە سعودیا بەڕێوە چوو.