بەڕێوەبەری فەرمانگەی پڕۆژەكانی نەینەوا به‌ حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادرا

ناوخۆ
  • 6-04-2022, 10:28
  • +A -A

    بەغداد  - INA

    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند" كەبەڕێوەبەری پرۆژەكانی نەینەوا سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
    لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كۆپیەكی پێی گەیشتووە، هاتووە" "دادگای مەركەزی تاوانی دژە گەندەڵی لە سەرۆكایەتی پێداچوونەی له‌بەغدا" سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوبەری پرۆژەكانی پارێزگای نەینەوادا سه‌پاندووه‌.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "تاوانباری هەڵاتووەكە ئەندامی لیژنەی سەرەكی بەپەناوچوون و لیژنەكانی دامەزراندنی كەمپەكانه‌ و لەوێ خۆی و ئەو ئەندامانەی لیژنەكە (پێنج ملیار دیناری عێراقی) بۆ دروستكردنی ژێرخانی ئەو كەمپانە تەرخانكراوە، لەگەڵ نا ڕێكوپێكی لە خەرجكردنی وبەهەردەردانی ئەو بڕە پارەیە.
    "تۆمەتباری هەڵاتوو بۆ حەوت ساڵ" بەندكردنی كاتی لەسەر بنەمای مادەی 340 و لەجێگای ماددەی (47 و 48 و 49) یاسای سزادانی ژمارە"" بوو 111ی ساڵی 1969 سەپێندرا.