بەغداد -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند كە دانیشتنی ڕاوێژكاری وەزیرانی گروپی پەیوەندی عەرەبی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسكۆ لەسەر قەیرانی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەڕێوەچوو.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپیەكی پێ گەیشتووە ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەوڵێكی عەرەبیدا كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزاریی كۆمكاریەوە مانگی ڕابردوو پەسەند كراوه بهمهبهستی بەشداری كردن لە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكرانیا – ڕووسیا، وەزیرەكانی گروپی پەیوەندی وەزاری عەرەبی لەسەر قەیرانەكانی ئۆكرانیا بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوەی كۆماری عەرەبی میسر و ئەندامێتی سكرتێری گشتی كۆمكاری عەرەبی ئەحمەد ئەبو غیز و وەزیرانی دەرەوەی كۆماری عێراق فواد حوسێن و شانشینی ئوردونی ئەیمەن سەفادی و كۆماری جەزائیر ڕەمتان ئهلعمامەرە كۆماری سودان عەلی سادق، لە مۆسكۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا كۆبوونەوە.
وتیشی: "هەردوولا گفتوگۆی چڕوپڕیان لەسەر هەوڵەكانی ئاگربەست و ڕێكەوتنێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئاسایش كرد" ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد: "شاندی عەرەبی دووپاتیان كردەوە كە ئەم هەوڵە لە پێناو ئاسایش و ئاشتیدا ئەنجام دەدات و لەسەر بنەمای پەیوەندییە باشەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕووسیا و ئۆكرانیا".
لەلایەن خۆیەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەگفتوگۆی بەردەوامدا بۆ بەدەستهێنانی ڕێككەوتنێكی ڕوسی - ئۆكرانی و پێگەی ڕوسیای سەبارەت بەقەیران و پێشكەوتن و دیمەنەكانی بۆ كێشەكان خستەڕوو.