وەزارەتی ژینگەی عێراق: دوو هۆکاری سەرەکی هەیە کە رێگرن لە جێبەجێکردنی پشتێنەی سەوز

ناوخۆ
  • 5-04-2022, 22:39
  • +A -A

    به‌غداـINAـ نەسار ئەلحاج


    ئەمڕۆ سێ شەممە، عیسا فەیاز بەڕێوبەری گشتی نوسینگەی هونەری لە وەزارەتی ژینگە بە ئاژانسی (INA) راگەیاند؛ دیارترین هۆکاری سەرەکی بەرپرس لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی پشتێنەی سەوز لە دەوروبەری شارەکانی عێراق دا کەمی شایستەی دارایی پێویستە بو بەردەوامیدان بە پشتێنە سەوزەکان و کەمی سەرچاوەی داراییە کە دەبێت بو ئەم ڕووبەرە بەرفراوانە تەرخان بکرێت ئەوەش لەبەر کەمی رێژەی ئاو کە  لە دەیەی رابردوودا بەڕۆکی عیراقی گرتوە. 
    عیسا فەیازل وتی:"گورانی کەشوهەوا هوکاری سەرەکی زیاد بوونی رێژەی خۆڵ  بارینە و بە پێی ئامارەکانی دەستەی کەشناسی ژمارەی ئەو روژانەی خولبارین تیایاندا رویداوە لە دو دەیەی رابردودا لە 243 بو 272 بەرز بوەتەوە. پێشبینیش دەکرێت ژمارەی ئەو روژانە تا وەکو سالی 2050 بگاتە 300 ڕؤژ لە سالێک دا. 
    فەیاز ئاماژەی بە وەش کرد کە نزیکەی %70خاکی کشتوکالی عیراق بە هۆی گورانی کەش و هەوا و لە دەستدانی روپوشی ڕوەکی بێ کەلک بون یانیش هەڕەشەی بێ پیت بۆن لە سەرە. 
    یەکێک لەو مەترسیانەی کە وەکو خۆی دەڵێت ئەوەیە کە کاریگەری خراپ  دەخاتە  سەر تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هؤی نەخۆشی لە کۆئەندامی هەناسەداوەکو نەخۆشی ڕەبۆ, هەستیاری و تەنگە نەفەسی. 
    لە لایەکی دیکەوەکاریگەری ئابووری دەخاتە سەر وەلات کە ئەوەش بە هۆی کەم بوونەوەی مەودای بینین راگرتنی هێلی ئاسمانی و بەرز بوونەوەی تێچووی جارە سەر کردن. هاوکات لە ماوەی پێشوودا وەزارەتی ژینگە ئامادەیی خۆی بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی لئ کولینەوە و کەمکردنەوەی زیانەکانی گورانی کەش و هەوا بو ماوەی 10 سالی دیکە لەگەل پسپۆرە نێو دەوڵەتیەکان راگەیاند