بەغداد - INA
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ سێشەممە تەئكیدیكردەوە كە پاراستنی ئاسایشی شاری سامەڕا ئەركێكی پیرۆزە و هاوكات بەڵێنیشیدا بۆ تەرخانكردنی زیاتری دارایی قەزای سامەڕا بۆ تەواوكردنی ئاوەدانكردنەوەی مەزاری پیرۆز .
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە راگەیاندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق كۆپیەكی پێگەیشت تیدا هاتووە، "جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سەردانی مەیدانی بۆ سامەڕا كرد، كە بە سەردانێك بۆ مەزاری ئیمامە عەسكەری دەستی پێكرد و دوای ئەوەی سەردانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سامەڕا و بارەگای ئۆپەراسیۆنی لیواكانی سەرایا سەلامی لە سامەڕا بە یاوەری لیواكانی سەریا سەلام ئەبو مستەفا حەمێدوای.
لە راگەیاندراوێكدا:هاتووە "لە سەرەتای سەردانەكەیدا، زاملی چاوی كەوت بە بەرپرسانی عەتەبەی عەسكەری پیرۆز، كە ئاشنابوون بە قۆناغەكانی ئاوەدانكردنەوەی رەوزەی عەسكەری، هاوكات گوێیان لەو گرفتە خزمەتگوزاری و ئەمنی و داراییەی كە هەیە".
هەروەها لە راگەیاندراوێكدا:هاتووە "سەركەوتن بەسەر تیرۆردا گرنگە، بەڵام پاراستنی سەركەوتن گرنگترە" زاملی جەختی لەوە كردەوە كە "پێویستە پلەی ئامادەیی لە بەرزترین ئاستدا بێت بۆ نەدانی دەرفەت بۆ چەتەكانی داعش یان ئەوەی بە شانە نووستووەكان بۆ ئەنجامدانی هەر چالاكیەك كە بتوانێت كاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنی ئەم شارە گرنگە بكات.
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو