بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لەئەنبار دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی بە نزیكەی دوو ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە راگەیەنراوێكیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت تیدا هاتووە: لەئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا و لەڕێگەی دەستنیشانكردنی هەواڵگرییەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان سەر بە وەزارەتی ناوچۆ لەبەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان (ئەنبار) تۆمەتبارێكی دەستگیركردووە و دەست بەسەر ملیۆنێك و 800 هەزار حەبی هۆشبەری لەجۆری كبتاجون.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە رەوانەی دادگا كراوە بە پێی ماددەی 2 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان.