بەغداد -INA
سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی ئەمڕۆ سێشەممە داوای كرد كە تاوەری گۆاستنەوەی وزەی كارەبا بپارێزن لەكاری تێكدەرانە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیاندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپیەكەی دەست گەیشت تیدا هاتووە: "كازمی لە میانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كە سەرۆكایەتی كرد وپیرۆژبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە گەلی عێراقی كرد.
لە راگەیاندراوێكدا هاتوو: "كازمی تاوتێ بارودۆخی گشتی وڵات و دوایین پێشهاتەكانی قەیرانی ئابووریی جیهانی و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق كرد و بەدواداچوونی بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێوشوێنانە كرد كە لەلایەن حكومەتەوە كراوە لەم بوارەدا بۆ كەمكردنەوەی قەیرانەكان.
سەرۆك وەزیران هەموو وەزارەتەكانی راسپارد كە هەولێ باش و خێرا بكەن بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لەم مانگە پیرۆزەدا.
هەروەها سەرجەمی وەزارەتەكانی راسپارد" بەهەماهەنگی ولەگەڵ وەزارەتی كارەبا بۆ دابینكردنی پێداویستی كارەبا بەهاوولاتیان لەماوەی چەند مانگی هاوینی داهاتوودا بەتایبەتی وەزارەتەكانی نەوت و دارایی و پیشەسازی و سەرچاوەكانی ئاو"جەختیشی لەوەی كە پێویستی وەزارەتی كارەبا " هەموو تواناكانی خۆی بخاتە كڕ بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا وكەم كردنەوەی كێشەی كەمی كارەبا.
ئاراستەی وەزارەتە ئەمنییەكانیشی راسپارد كە " پارێزگاری لە تاوەری كارەبا و بەرەنگاربوونەوەی هەوڵە تێكدارەكان بدەن هەروەها بەردەوام بن لە راونانی تیرۆرستان كە بەردەوام تاوەرەكانی گۆاستنەوەی وەزی كارەبا دەكەن بەئامانج وهەوڵی تێكدانی باری ئەمنی و ناسەقامگیر دەدەن.