بەغداد - INA
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران تەئكیدیكردەوە كەبارودۆخی سیاسی ڕێگر نەبووە لەكارەكانی حكومەت و هاوكات تەئكیدیشیكردەوە كە سەرۆك وەزیران بڕیاری دا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بەمەبەستی دابین كردن و ئامادەكردنی وزەی كارەبای پێویست .
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، وتی: "دۆخی سیاسی ڕێگر نەبووە لە كاری حكومەت" وتیشی: " سەرۆك وەزیران بڕیاری دا بە پێكهێنانی تیمێك بەمەبەستی دابین كردن و ئامادەكردنی وزەی كارەبای پێویست .
وتیشی: "ئەوە تیمی كاركردنە دەستیكردووە بە دانانی ئەولەویاتی دابینكردنی كارەبا بۆ مانگەكانی داهاتوو" هەروەها وتیشی: "پشتگیری یاسایی فریاكەوتن بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی خۆراك دەكات ، ئەمەش خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات و هیوادارین بەبێ ئەوەی گۆڕانكاری تێدا بكرێت دەنگی لەسەر بدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد"ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر ستراتیجى پێدانەوەی قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٢- ٢٠٢٤داوە ،ئەوەشی وت " دەنگدان بۆ پێدانەوەی قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوو" .
نازم وتیشی : ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا بە بڕیارێك كە ئاسانكاری بۆ بازرگانی وەبەرهێنەران بكات بە خشتەكردنی ئەو قەرزانەی كە وەریان گرتووە.