بەغداد - INA
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ئاشكرایكرد كە پێوەری نوێ هەیە بۆ ژماردنی پشكی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی فیدراڵى.
عەبدولجەبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ پێویستە رۆژانە هەرێمی كوردستان بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل بە نرخی سومۆ بداتە حكومەتی فیدراڵى" وتیشی: "ئەوەی ڕوویدا بڕینی پارەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێكدا لە پشكی هەرێم" وەزارەتی دارایش لەسەر ئەوە بنەمایە ئەو بڕه پارییە دەبڕێت".
وتیشی:"ساڵی ڕابردوو بڕێكی پارەی كەم ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرا، بەڵام ئەمساڵ پێوەری تر دەبێت كە چووە ناو حیسابی پشكی هەرێمەوە" و حكومەتی فیدراڵیش كاری لەسەر دەكات".