بهدواداچون-INA
رەفایلۆ ئەم جۆرە شیرینیەیە زۆربەی كاتەكان دەخورێت و تام چێژێكی نایاب وخۆشی هەیە،بۆیە ئەم شیرنییە جۆرێكی تایبەت بۆ چێژ وەرگرتن لێی بەتایبەتی دوای نان خواردن،ئەوكاتانەش زیاتر رەفایلۆ دەخورێت كە بەربانگ ونان خواردنت تەواو كرد،دانەیك خواردنی لە رەفایلۆ خوان و رەمەزانەكەت شیرنتر و خۆشتر دەكات.
چۆن رەفایلۆ بە ئاسانتیرین شێوە لەماڵەوە دروست بكەین.
بۆیە بۆ دروستكردن وئامادەكردنی رەفایلۆ بۆ خوانێكی رەمەزان بەمشێوەیە دەبێت
كەل وپەلە پێوویستەكان بۆ دروستكردنی رەفایلۆ
150 گرام گوێزی هندی كوتراو.
125 گرام شیری خەست ، لە (قوتو) هەیە لە ماركێتەكان.
بادەم یاخود باوی، بۆ ناوی رەفایلۆیەكە.
چۆنیەتی ئامادەكرنی رەفایلۆ
سەرەتا گوێزی هندی و شیرەكە تێكەڵ دەكەین،پاش ئەوەی تێكەڵمان كرد، تۆپی بچكۆلانەی لێ دروست دەكەین، دواتربادەمەكە بكەرە ناویەوە، پاشان بیخەرە سۆرینچۆ (سەلاجە) وە،ئینجا دەبێتە رەفایلۆیەكی زۆر بەتام ونایاب.