بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی هەشتەمین دانیشتنی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەكە بەست.
لە راگەیەندراوەكەی نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراق وەرگیراوە وتیدا، هاتووە: " ئەنجومەنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بابەتەكانی كارنامەكەی تاوتوێ كرد بڕیاری پێویست و ڕاسپاردەی لەسەر داوە"، وتیشی: "ئەنجومەنەكە ڕازی بووە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری و ناتۆ ئەنجام بدات".
لەسەر بابەتی (سەنتەری ئاسایش و هەواڵگری لە بەشی چاكسازی عێراقی) ئاراستەی "ئەنجومەن بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش، بۆ پێداچوونەوە و ڕوونكردنەوەی ئەركەكانی هەر لایەنێك و هێز و میكانیزمەكانی هەماهەنگی و ڕێگرتن لە تێكڵبوون ئەركەكانیان.