بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە "حاکم زەمیلی "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدیکردەوە لەسەر سەقامگیری عێراق کە فاکتەرێکی کاریگەرە بۆ ئاسایشی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا كه دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوتووه رایگەیاند کە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، حاکم زەمیلی، لەنووسینگەی خۆی پێشوازیکرد لە وەفدێکی پەرلەمانتارانی دانیمارکی لەلیژنەی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار " مادس فوغلیدی" .
زامیلی تاکیدی کردەوە "کە هەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان لەلایەن هێزە توندڕەوەکان و تیرۆرەوە ئامانجێکی هاوبەشی بۆ هەموو وڵاتانی جیهان بەرهەم هێناوە بۆ ئەوەی بەرەنگاری ئەو تیرۆرە ببنەوە و لە بواری چەک و ڕاهێنان و هەواڵگریدا هەماهەنگی یەکتر بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی ھاوبەش ".
وتیشی: "سەقامگیری عێراق لە ئاسایش و ئابوری و سیاسیدا فاکتەرێکی سەرەکییە و کاریگەری لەسەر سەقامگیریی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە".
زامیلی بە پێویستی زانی بەردەوامبوونی چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان عێراق و ناتۆ لەبوارەکانی ئاسایش و ڕاهێنان و شەڕی دژی تیرۆردا .
ھەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چەند مەلەفێکی بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان هەردوو ولاتی دۆست لەوانەش هاندانی چوونەژوورەوەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بۆ ناو عێراق و بەشداریکردن لەگواستنەوەی شارەزایی و زیادکردنی هاوکاری ئابووری و پلانی بوژاندنەوەی پیشەسازی و کەرتی کشتوکاڵ لەعێراقدا .