بەغدا -INA
ئەمرۆ سێ شەممە وەزیری سەرچاوەکانی ئاو مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی رایگەیاند کە کە پلانی هاوینی بۆ پەرلەمان ئاشکرا کردوە وتیشی کشتوکاڵ لە ھاوینی ئەم ساڵ رووبەرووی تەنگەژە گەورە دەبیتەوە
ئەلحەمدانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "دانوستان لەگەڵ لایەنی تورکی بەردەوامە و کۆبوونەوەی جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بەسوود بووە" وتیشی"نوێنەری تایبەتی تورکیا بۆ کارووباری ئاو دوای مانگی ڕەمەزان سەردانی عێراق دەکات و دانوستانی جدی لەسەر مافەکانی ئاوی عێراق دەکرێت"
ھەروەک وتیشی "لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی وەستاوە و داواشی لە ئێران کرد بگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەسەر پرسی"ئاو " چونکە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر پارێزگاکانی دیالە و واست و بەسرە و عەمارە و خانەقین ،بەتایبەتی کە "زیاتر لە 15٪ ی ئاوی لە ئێرانەوە دێت و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەم پارێزگایانە هەیە"
روونیشیکردەوە کە "وەزارەت لەسەر پلانی خۆی و ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی داواکارییەکی پێشکەش بە پەرلەمان دەکات"ھەروەک کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوەدەچێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گرفتانەی کە هاوینی داهاتوو ڕووبەڕووی ئێمە دەبێتەوە"
ئاشکراشیکرد کە پێویستە لێپێچینەوە توند بکرێت ، چونکە زیادەڕۆیی لەئاو بۆ بێبەشکردنی ئەوانی ترە لە خواردنەوەی ئاو یان کشتوکاڵ.