هەولێر-INA
لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ولە گەڕی (26) ی ئەم خولە،ئەمڕۆ سێ شەممە دوو یاری لە دوو كاتی جیاواز بەرێوەدەچێـت،كاتژمێر 3:30ی ئێوارە لەشاری سلێمانی یانەی نەورۆز میوانداری لەیانەی سامەڕا دەكات،یانەی نەورۆز لەریزبەندی (14) دەهەمینە و(27) خاڵی كۆكردۆتەوە،هەروەها یانەی سامەڕاش لەریزبەندی (20) م و كۆتاییە و تەنها (10) خاڵی كۆكردۆتەوە،لەیاری چوونی هەردوو یانە،یانەی نەورۆز توانی بە ئەنجامی (3-1) لەیانەی سامەڕا بباتەوە.
لەیاری دووەم،كاتژمێر(8) شەو،یانەی مینا میوانداری یانەی سناعە دەكات،لەیاری چوونی ئەم دوویانە،یانەی سناعە توانی بە ئەنجامی (1-0) لەیانەی مینا بباتەوە،ئێستا یانەی مینا لەریزبەندی (19) دەهەمین وپێش كۆتاییە وتەنها (16) خاڵی هەیە،بەڵام یانەی سناعە لەریزبەندی (13) دەهەمینە و(29) خاڵی هەیە.