بەدواداچون/INA
ئەمرۆ سێ شەممە فەرەنساو ئیتالیاو دانیمارک ڕیاریاندا دەیان دیپلۆماتکاری ڕووسی دەربکەن.
ئاژانسی ھەواڵی فەرەنسی لەزاری سەرچاوە نزیکەکانی وەزارەتی دەرەوەوە ووتی کە پاریس بڕیاری دەرکردنی 35 دیپلۆماتکاری ڕووسی داوە
ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیاش ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بڕیاری دەرکردنی 30 دیبلۆماتکاری ڕووسی داوە
لەلایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی دانیمارکی "یبی کۆڤۆد "دوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی سیاسەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕیاری دەرکردنی 15 دیپلۆماتکاری ڕووسی داوە. بە وتەی وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئەو دیپلۆماتانە گوایە خەریکی چالاکی هەواڵگری بونە لەو وڵاتە"ووتیشی دەبێت لەماوەی 14 ڕۆژی داهاتوودا وڵاتەکەی بەجێبهێڵن".
ھەروەک وتیشی: "ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە کە ئێمە لە لایەنی دانیمارکییەوە دەیگرینەبەر و لەگەڵ چەندین وڵاتی تری ئەوروپیش ئەو کارە دەکەین ، چونکە دەمانەوێت ئاسایشەکەمان بپارێزین"
سەرچاوە: ئاژانسەکان