نەجەف – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: هێزەكانیان چەند كەسێكیان دەستگیركردووە كە چندین تاوانی دزیكردنیان لەو شارە ئەنجامداوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف رایگەیاند: مەفەرەزەیەكی نەهێشتنی تاوان چەند كەسێكی بە تۆمەتی دیزیكردن دەستگیر كردووە. وتیشی ئەو هێزە لە هەڵمەتێكدا چەند كەسێكی بە مادەكانی 446 و 443 لە یاسای سزادان دەستگیر كردووە، راشیگەیاند كەسێكی تریشی دەستگیر كردووە كە خۆی وەك ئەفسەر ناساندوە و سەرجەم دەستگیركراوانیش رەوانەی دادگا كراون بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەرگرن.