ئەمشەو نەوت وشوڕتە یاری كۆتایی باسكەی عێراق دەكەن

وەرزش
  • 5-04-2022, 13:37
  • +A -A

    هەولێرـ بەدواداچوون INA

    ئەمشەوكاتژمێر 9:30 ی شەو بەكاتی بەغدا لە هۆڵی شەعب ولەیاری كۆتایی باسكەی نایابی عێراق، یانەی نەوت وشوڕتە بەیەك دەگەن.
    لەیاری چوارگۆشەی زێڕین یانەی نەوت لە نەوتی بەسڕای بردەوە بە ئەنجامی (87-75)، هەروەها یانەی شوڕتە لە یانەی دجلەی جامعەی بردەوە بە ئەنجامی ( 85-80)،هەروەها بۆ دەستنیشانكردنی سێیەم وچوارەمی خولی نایابی باسكەی عێراق،یانەی نەوتی بەسڕا بە ئەنجامی (99-92) لە یانەی دجلەی جامعەی بردەوە،بەم دوو یارییەش هەردوو یانەی نەوت ویانەی شوڕتە گەیستنە یاری كۆتایی باسكەی نایابی عێراق كە ئەمشەو كاتژمێر (9:30) لە هۆڵی شەعب بەرێوەدەچێت.
    جێگای ئاماژەكردنە لە رێكەوتی 21-12-2015  تا پێش یاری كۆتایی ئەمشەو،هەردوو یانە شوڕتە و نەوت (30) جار رووبەڕووی یەكتربوونەوە،بەڵام باڵادەستی نەوت زۆر دیار وئاشكرایە،یانەی نەوت (23) سەركەوتنی بەسەر شوڕتە تۆمار كردووە،لەبەرانبەردا یانەی شوڕتە تەنها (7)  سەركەوتنی بەسەر یانەی نەوت تۆماركردووە.