به‌غداـ INA
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حه‌سه‌ن ئه‌لكه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ته‌كیدیكرد كه سوپا شورای پاراستنی نیشتیمانه و جه‌ختی كرده‌وه كه‌رێگا ناده‌ین سوكایه‌تی و بێ ڕێزی به‌سوپا بكرێت.
كه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دادواچوونی بۆی كردووه ده‌ڵیت" سوپای قاره‌مانی عێراق به‌هه‌موو پێكهاته و ڕێزه‌كانیه‌وه وه‌كو شورای پاراستنی نیشتیمانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین كه‌س سووكایه‌تی یان بێ ڕێزی پێ بكات.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوا له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد رێكاری پێویست بگه‌رنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌و تومه‌تانه‌ی كه‌له‌سه‌ر شاشه تیڤیه‌كان ئاراسته ده‌كرێن و قاره‌مانه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی ناگونجاو و نا ره‌وا وێنا ده‌كه‌ن، ئاماژه‌یشی به‌وه‌كرد كه زیاده‌رۆی ده‌رحه‌ق له‌سه‌ر ده‌زگای سه‌ربازی كه‌له‌یه‌كێك له‌میدیاكان روویداوه، كارێكی ناره‌وایه و له‌پیشه‌ی میدیای نیشتیمانی و موئه‌سه‌ساتی ناوه‌شێته‌وه، ئه‌مه زیاده‌رۆیه‌كی ئاشكرایه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی عێراقی به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر تاكه‌كانی ئه‌م ده‌زگا قاره‌مان و شه‌هید و قوربانیه‌كانی".