به‌غداـ INA
ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆلینه‌وه‌ی ئیتیحادی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه ده‌ستگیركردنی تومه‌تبارێك به‌كوشتنی جێگری به‌رێوبه‌ری به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌دیوانییه راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵگیری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێدراوه راگه‌یاند" ئه‌م ئاژانسه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كانی خۆی بۆ چاودێریكردنی بكه‌ره‌كانی تاوانه‌كان له‌بازرگانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و له‌دوای دروستبوونی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی له‌نێوان كه‌سێكی تۆمه‌تبار به‌بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان و مه‌فره‌زه‌ی به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ماددانه له‌دیوانییه له‌رۆژی سی مانگی كانونی دووه‌می ئه‌م ساڵ، عه‌قیدی جێگری به‌رێوبه‌ری به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌پارێزگای دیوانییه شه‌هیدبوو و بانده‌كه هه‌ڵاتوون.
هه‌روه‌ها وتی" هه‌ر له‌دوای رووداوه‌كه تیمێكی كاركردنی ئه‌منی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنرا و له‌دوایی هه‌وڵێكی هه‌واڵیگری چر و به‌ده‌ست خستنی زانیاریه‌كان، توانرا سه‌رۆكی بانده‌كه بكوژی عه‌قیدی شه‌هید له‌بۆسه‌یه‌كدا وپشكنینی ماڵه‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له‌سنووری پارێزگای به‌غدا ده‌ستگیر بكرێت، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه مه‌رفره‌زه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار چه‌ند لوله‌یه‌كی بۆ به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بڕێك له‌م ماددانه و ده‌مانجه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه.