میسان / INA / شزا سودانی
فۆتۆگرافەری ناسراو "عەلا مەلدینی " پەردەی لەسەر پێشانگایەکی وێنەیی لادا ، کە گوزارشتە لە دەرخستەی چەندین لایەنی ژیان و بۆنەو جەژنەکانی پێھاتەی سابیئەی مەندائی لە پارێزگای میسان.
مالدینی لەلێدوانێکی تایبەتدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند "کە لەو ماوەی لە پێشانگای فۆتۆگرافیدا کاری کردووە کاریکردوە لەسەر بە دۆکیۆمێنتکردنی ژیانی ئەو پێکھاتەیە لەبواری جۆراوجۆری هونەری و وەرزشی و کۆمەلایەتیدا.
ھەروەک لە دواین کاریشیمدا بە بەدۆکیومێنتکردنی فەرھەنگ و ژیان و بۆنەکانی ئەو پێکھاتەبوو کە نمایشکرا .
ئەوەشی خستەڕوو کە ماوەی 5 ساڵە کاری کردووە بۆ دیکۆمێنتکردنی نەریتەکانی ئەم کۆمەڵگەیە بەشێوەیەکی فۆتۆگرافی و زیاتر لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی ئەنجام داوە کە ژیان و نەریتی هەموو نەتەوەو ئاین و مەزهەبەکانی پارێزگای مەیسان بەتایبەتی ئەوانەی بەشێکن لە پێکھاتەی کۆمەڵگای عێراقی.
ئاماژەی بەوەشدا کە نوێترین پێشانگای ئەو 20 وێنەی تێدایە کە گوزارشت لە نەریتی ئاینی مەندائیەکان کە وێنەکێشانی مەنجەڵ و وێنەکێشانی دەموچاودا و هەموو وێنە و تابلۆکانی لەخۆوە دەگرێت و وەک دیاری پێشکەشی ئەم کۆمەڵگایەمکردووە
وتیشی: "پێکەوەژیان لە نێوان پێکھاتەکانی پارێزگای میسان تابلۆیەکی برایەتی و بەهاکانی خۆشەویستی و ئاشتی تێدا بەرجەستە دەکردوە"