دەستەی دەستپاکی پێشێلکاریەک بۆ سەر موڵکی دەوڵەت بەبەھای 48 مليار دينار ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 5-04-2022, 13:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ سێ شەممە دەستەی  دەسپاکی ڕایگەیاند " زیاتر لە 48 ملیار دیناری لە خانووبەرەی دەوڵەت لە نەینەوا دەستی بەسەردا گیراوە دەشلێت بەهای ئەو موڵکانە گەیشتووەتە زیاتر لە 48 ملیار دینار. 
    لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی  عێراقی (INA)پێگەیشتوە، بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە ڕایگەیاند: "هێزەکانی  بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی نەینەوا بەفەرمانی دادوەر ژمارەیەک کەسیان دەسبەسەر کرد.
    وتیشی"ھێزەکانیان توانیویانە ئەو کەسانە دەستگیر بکەن بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر موڵکەکانی دەوڵەت لەو پارێزگایە.
    ئاشکراشیکرد کە "(6) لەبەرپرسانی ئەو کۆمەڵە بە تۆمەتی پارچەکردن و فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی دەوڵەت بە پارە بەبێ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی بنەرەتی دەستگیرکراون"
    دەستەکە ئەوەشی وت: "(11)کەس لە سەرۆک و ئەندامانی ئەو گروپ و کۆمەڵایە پێکھاتبون لە ھەریەک  (هاوکاری ئاشتی بۆ خانووبەرەی خانەنشینان، بانکەکانی دیجلە، خێزانە بازرگانییەکان، خانووی جوتیاران، نیشتەجێکردنی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی نەینەوا و ئەندامانی کۆمپانیای گشتی پیشەسازی دەرمان)
    وتیشی: "تۆمەتبارەکان لە (537) دۆنۆمی زەوی کشتوکاڵی سەر بەوەزارەتی داراییەوە دەستدرێژیان کردووە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بۆئەوەشکردوە" تۆمەتبارەکان دوای پارجەکردنی زەویەکان، نزیکەی 4000 پارچە زەوییان فرۆشتوە کە "بەهای مەزەندەکراوی زەوییەکە لە (48,000,000,000) دیناری عێراقی تێپەڕیوە"
    ھاوکات روونیشیکراوەتەوە کە ئەو 11 تۆمەتبارەی کە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەواوە لەسەر کێشەکانی دەستپاکی دەستگیرکراون و بەپێی مادەی 340ی سزادان ھاوکات لەگەڵی دەست بەسەر تۆمارەکانی بنەڕەتی لە کە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستی بەسەرداگیراوە "
    جێگای وەبیرھێنانەوەیەئەمساڵ، دەستەکە (49) کەس و کۆمەڵەی دەستگیرکردوە، بەهۆی سەرپێچیکردن لە بەھەدەردانی  نزیکەی (1000) دۆنۆمی زەویی سەر بە دەوڵەت کە نرخەکەی بە دەیان ملیار  دەخەملێندرێت .