عێراق ژمارەیەکی نوێی وەرگرت لە پلە بەندی زانکۆکانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢٢

ناوخۆ
  • 5-04-2022, 11:16
  • +A -A

    بەغداد/INA

    ئەمرۆ سێ شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند زانکۆکانی عێراق پلەی نوێی جیهانی وەردەگرن بۆ ساڵی 2022
    وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێگەیشتوە ، دەڵێت: "زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی عێراق ئەنجامی پێشبڕکێیەکی بەرچاویان لە ڕیزبەندی جیهانی ساڵی 2022ی (Scimago) بەدەست هێناوە لە کێبرکێی 8084 پەیمانگا و دامەزراوەی جیھانی.
    لەبیاننامەکەداھاتوە "پۆلێنکردنەکە 39 پەیمانگا و زانکۆی عێراقی لەخۆگرتبوو کە 28 زانکۆی حکومی بوون کە لەسەروی ھەموویان  زانکۆکانی بەغدا و موستەنسریە و تەکنەلۆجیا بوون، ھەروەک بەپێی ئەم لینکەی خوارەوە دەرکەوتووە:
    https://www.scimagoir.com/rankings.php?country=IRQ
    ھاوکات لەبەشێکی دی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە " پۆلێنکردنی (Scimago)لەسەر بنەمای ئیندێکسێکی تێکەڵە کە سێ پێوەری جیاواز تێکەڵ دەکات لەسەر بنەمای ئەدای توێژینەوە (50٪)، بەرهەمی داهێنان (30٪) و کاریگەری کۆمەڵگا (20٪) و  توژینەوە و بەرھەمی زانستی لەخۆ دەگرێت وەک ژمارەی توێژینەوە بڵاوکراوەکان و کوالیتی گۆڤارە بڵاوکراوەکان، ژمارەی سەرچاوەکان و مامەڵەی کاریگەری ڕێژەیی و هەروەها بڵاوکردنەوەی پێداویستیەکان بۆ لانی کەم 100 توێژینەوە لە بانکە زانیاریەکانی SCOPUS لە ماوەی سالی هەڵسەنگاندندا"