لەناوەراستی عێراق 22 بارهەڵگر دەستیان بەسەردا گیرا

ناوخۆ
  • 5-04-2022, 11:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ سێ شەممە دەزگای گشتی گومرگی ڕایگەیاند کە لەناوچەکانی ناوەراستی وڵات 22 بارهەڵگر دەستیان بەسەردا گیراوە کە کەلو پەلی بێ مەرجی ھاوەردەکراویان بارکردبوو .
    لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) دەستیکەوتوە ، "بەڕێوبەرایەتی گومرگی ناوەڕاست بەهەوڵی جیاو جیا کە لەلایەن بەڕێوەبەری قەزاکە و کادیرانی بەشی لێکۆڵینەوە و دژەقاچاخەوە نوێنەرایەتی دەکرێت توانی دەست بەسەر (22) بارهەڵگر دابگرن کە چەندین کەل و پەلی ھاوردەکراوی بێ مەرج و سەلامەتیان بارکردبوو.
    روونیشیکردۆتەوە کە"بارهەڵگرەکان بارکرابوون بە کەرەستەی جۆراوجۆری وەک (ئامێری کارەبایی، ئامرازی یەدەگ، سیرامیک، پاتری، کەلوپەلی ماڵەوە، پێڵاو، کارەبای بەکارهاتوو، بۆری، شیری منداڵ، ستیکەرە ڕەنگاوڕەنگەکان، بەشە ئەلەمنیۆمەکان)".
    ھاوکات راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە "هەموو پێشێلکارییەکان ئاماژە بە لایەنە لێهاتووەکان کراوە بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێکارە یاساییە پێویستەکان لە دژی سەرپێچیکاران"