بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق حاکم فەیق زیدان لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی "عەممار ئەلحەکیم " چەند بابەتێکی پەیوەست بە کاروباری عێراقی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) هاتووە"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، حاکم فایق زیدان، پێشوازی لە سەید عەممار ئەلحەکیمی کرد، بەبۆنەی مانگی رەمەزانیشەوە پیرۆزبای ئەو مانگەی کرد.
ھەروەک لە بەیاننامەکە داھاتووە "هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ کە پەیوەندی بە کاروباری عێراقی و نێودەوڵەتیەوە ھەبوو".