دۆزینەوەی رێواسێكی زەبەلاح و سووده‌كانی ئه‌م رووەكه‌ بەهارییە

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 5-04-2022, 10:24
  • +A -A

    هەولێر ... بەدواداچوون   INA
     

    لە یەكێك لە كوێستانەكانی كوردستان، پیاوێكی بەتەمەن لە كاتی گەڕان بەدوای رێواس، رێواسێكی دۆزییەوە درێژییەكەی نزیك مەترێك دەبێت، بۆیە هەرزوو وێنەكەی لە سۆشیال میدیا بڵاوكرایەوە.
    جێگای ئاماژەكردنە رێواس یان لە عێراق پێی دەڵێن (راوند) ، رێواس رووەكێكی بەهارییە لە كوێستانەكانی كوردستان دەڕوێت، تامێكی ترش ونایابی هەیە وجگە لەوەش لەهەموو تەمەنەكان حەز بەخواردنی دەكەن، هەروەها یەكێك لە سوودەكانی گیای ڕێواس كە لە ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان زۆر گەورە دەبێت ،ئەوەیە كە یارمەتیدەرە لە پرۆسەكانی كەمكردنەوە و خۆراكی و رجێم، چونكە ئەم گیایە توانای زۆری هەیە بۆ خێراكردنی پرۆسەی هەرسكردنی خواردن،هەروەها سووتانی چەوری زیاد دەكات و كالۆری زیادە لە لەشدا لادەبات، جگە لە ڕێكخستنی هەرسكردن و نەرمكردن و ئاسانكردنی جووڵەی  گەدە، چونكە بڕێكی زۆر ڕیشاڵی خۆراكی تێدایە.
    بۆیە ئەم گیایە زۆر سوودی هەیە وبەهاران سەرەتا مانگی سێ خۆی دەردەخات لە ناوچە شاخاوییەكان،بۆیە داوای لێبووردن لە رۆژوگران و خوێنەران دەكەین،گەر بابەتەكەیان خوێندەوە،دەمیان ئاو نەكات لەكاتی ناوهێنانی رێواس.