بەغداد/ INA
عەبدولئیلا ئەلنایلی سەرۆکی دەزگای شەهیدان ، لە بارەی هۆکارەکانی ڕاگرتنی مووچەی وارسی شەهیدانی پارێزگای ئەنباری ڕوونکردنەوەدەدات.
عەبدولئیلا"هۆکارەکانی ڕاگرتنی مووچەی وارسی شەھیدان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی کە لایەنە دادوەریەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنبار دەریکردوون ، ئەلنایلی لە راگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA)، ئاشکرایکرد کە 19800 فایل وردبینی لەسەر کرا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و ئەو لیژنەیەی کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بە سەرۆکایەتی فەرماندەیی پێشووی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێکھێندرابوو .
وتیشی "دواتر دەرکەوت کە هەزاران فایلی ساختەکاری و ناوی ساختە بونیان ھەیە و هەموو ئەو ڕێوشوێنانە لەلایەن دەستەی دەستپاکی و چاودێری دارایی "گیراونەتە بەر .
ئەوەشی خستەڕوو: "دەزگای شەهیدان دەزگایەکی جێبەجێکاری ئەو بڕیارانەیە لەلایەن لیژنەکانی دادوەری و ئاسایشەوە دەرکراون و ڕاگرتنی موچە لەلایەن دەزگای خانەنشینی نیشتمانیەوە وەک ڕێوشوێنێکی وشیارانە هاتووە"
ھەروەک وتیشی: "دامەزراوەکە لەگەڵ ئەو کەسانە دەوەستێتەوە کە داوای مافەکانیان دەکەن، خۆپیشاندان دەکەن و بە هێمنی ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بە بەدواداچوونی داواکارییەکانیان بۆ زیاتر وردبینی مامەڵەکانیان بە شێوەیەکی یاسایی .
روونیشیکردەوە : "دامەزراوەی شەهیدان کراوەیە بۆ کەسوکاری شەهیدان و برینداران بۆ پێشکەشکردنی بەڵگە کە پێچەوانەی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن لایەنی دادوەری و ئەمنییەکانەوە دەرکراون بۆ ئەوەی دەزگاکە بۆی هەبێت ، ئەو سکاڵایانەی پێشکدەکرێن ڕەچاویان بکات و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.