بەغدا INA
یانەی شوڕتە یەكەم دۆڕاندنی خۆی لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق لە بەرامبەر میواندارییەكەی نەوتی وەسەت بە ئەنجامی (1-2) تۆماركرد، كە دوێنێ لە یاریگای نێودەوڵەتی نەجەف لە گەڕی 26ی خولی نایاب تۆپی پێی عێراق بەرێوەچوو.
یانەی شوڕتە لەخولەكی 33دا لەڕێگای بەرگریكاری یانەی نەفتی وەسەت گۆڵێكی بەهەڵەیان بۆ شوڕتە تۆماركرد، لەرێگەی یاریزانی پیشەگەری یونس ئەحمەد بن عەممار، هەمان یاریزان ئەمجارە گۆڵی بەرامبەری تۆمار كرد بۆ یانەكەی نەفتی وەسەت لەخولەكی 57 دا، ئەمجارەیان لە خولەكی (60) دا یاریزانی نەوتی وەسەت حسێن عەبدولواحید ئەنجامەكەی دوو هێندە لێكرد و توانی گۆڵی دووەمی نەوتی وەسەت تۆماربكات.
بەم سەركەوتنە نەوتی ناوەڕاست بە 47 خاڵەوە خۆی گەیاندە پلەی چوارەم و یانەی شوڕتەش بە 67 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە مایەوە.