به‌غداـ INA
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شاخه‌وان عه‌بدولڵاهـ دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كار‌و ئه‌ركه ته‌شریعی و چاودێریه‌كانی و چاوه‌رێی نارده‌نی بوجه‌ی ئه‌م ساڵ ده‌كات.
ئه‌حمه‌د له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) كه‌تووه وتی" ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌رك و كاره ته‌شریعی و چاودێریه‌كانی و چاوه‌ریێ ناردنی پرۆژه بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2022 له‌حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات، چونكه یاسایه‌كی گرنگه وتایبه‌ته به‌ژیانی گشتی گه‌له‌وه، هه‌روه‌ها راگه‌یاند" ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان فراكسیۆنه سیاسی و هێزه نیشتیمانییه‌كان مه‌به‌ستی ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه سیاسی و داخستنه له‌م قوناغه سه‌خته و هه‌ستیاره‌دا و به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆییه‌كان و به‌كۆتاییهێنانی مافه ده‌ستووریه‌كان.
هه‌روه‌ها جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه به‌وه‌شی كرد" ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رێكاره یاسایه‌كان ئه‌نجامده‌دات و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه‌دزه به نووسراو و گوتار له‌ناو ئه‌نجوومه‌ندا كردووه وبڵاوی كردۆته‌وه، كه‌په‌یوه‌سته به‌كێشه له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌ده‌ستواژه‌كانی یاسایی له‌ده‌ست نیشانكردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌م كێشه به‌پێی مادده ده‌ستووری و سیسته‌می ناوخۆیی و یاسایی ئه‌نجوومه‌نی بۆ ساڵی 2018 چاره‌سه‌ر ده‌كات.لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا