بەغداد - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی ئەمینداری ڕۆڵی موحسین حسێن جەواد دامەزرێنەری ئاژانسی هەواڵی عێراقی و ژمارەیەك لەڕۆژنامەنووسانی پێشەنگیان بەرزنرخاند.
عەلا حەتاب ئەندامی ئەنجومەنی ئەمینداری لە میانەی مەراسیمی خوانی بەربانگ بە میوانداری موحسین حوسێن جەواد بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی: ئێمە ئەم ڕۆژە بە رۆژێكی ڕۆژنامەوانی گەورە پیرۆز دادەنێن و بەخێرهاتنی گەڕانەوەی دەكەین بۆ عێراق و سوپاسگوزاریتان دەكەین كە ئەم دەرفەتە سادەیەمان پێبەخشین بۆ پێكەوە بەسەربردنی چەند ساتێكی جوان.
حەتاب ئەوەشی وت: "ڕۆژنامەنووسانی گەنج بەرپرسیارێتییەكی گەورەیان هەیە بەرامبەر ئەوە قامە گەورانەی ڕۆژنامەوانی بۆیە بەرپرسیارێتییەكی ئەخلاقی و پیشەیییە وەك تۆڕی میدیایی عێراق"بەرامبەریان ، "سوپاس بۆ پرۆفیسۆری ئێمە موحسین حوسێن جەواد و پرۆفیسۆرەكان بۆ قبۆڵکردنی ئەم بانگهێشتە و بۆ گێرانی ئەم ئاهەنگە بۆ ئەوان.
لای خۆیەوە موحسین حوسێن جەواد لەڕێوڕەسمی خوانی بەربانگەدا سوپاسی ئامادەبووان و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد بۆ ئەو بانگێشت و ئاهەنگە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی كە لەگەڵ كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووسی پێشەنگدا بێت.