لەسەر كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار یەكێتی خاڵەكانی ناكۆكی لەگەڵ پارتی دیاری دەكات

سیاسی
  • 4-04-2022, 21:30
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    محەمەد خۆشناو ئەندامی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممەخاڵەكانی ناكۆكی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریكرد و هاوكات داوای دیالۆگی نێوان هەردوولای كرد بۆ چارەسەركردنی كاندیدی سەرۆك كۆمار.
    محەمەد خۆشناو بە كەناڵی عیراقیە اخبارییە وت  كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێی وەرگرت: "یەكێتی سوور نییە كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار دیاری بكات و سووربوونیشی تیشك دەخاتە سەر گرنگی بەردەوامبوونی ڕێككەوتنە سیاسییەكانی پێشوو لە دیاریكردنی پۆستەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها پۆستی سەرۆكی هەرێم و هەروەها پۆستەكانی تری حكومەتی فیدراڵی لە گەڵ پارتی.
    وتیشی: "پارتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمە و بەپێی ڕێككەوتنەكان دەبێت پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی یەكێتی بێت".
    هەروەها هاتووە: "زۆر هاوبەش و ناكۆكی هەیە لەگەڵ پارتی، لەوانە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێم و كۆمیسیۆنی كوردستان و بەڕێوەبردنی دوسێی وزە و ئەو كێشەیە پەیوەستە بە چۆنیەتی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و "ئەو هەوڵەی كە پارتی  دەیەوەێت دەست بگرێت بەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بە هێز بۆیە دەبێت بوەستێت".
    پاڵاوتنی سەرۆك كۆمار پەیوەندی بەڕێككەوتنی هەردوو لایەنی هاوكێشەی سیاسی ئێستای عێراق و هاوپەیمانی (ڕزگاركردنی نیشتمان) و سێ لەسەر دووی گرەنتییەوە نابێت  لایەنێكی كوردی بەرەو لایەنێكی شیعە بڕوات و لایەنێكی تر بەجێبهێڵێت، چونكە هاوسەنگی سیاسی فاكتەرێكی سەرەكی ئەو وتی پارتی دەیەوێت سوود لە نزیكبوونەوەی خۆی وەربگرێت لەگەڵ ئەو هاوپەیمانێتییە سێ قۆڵییەی بۆ لێدانی یەكێتی كوردستان.