بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری رایگەیاند ئەمرۆ دووشەممە سێ ئۆتۆمبیلی دەرمانی بێ بەڵگەنامەی تێدابوو شۆفێرەكانی لەباكوری بەغدا دەستگیركرد.
دەزگای هەواڵگری لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێیڕاگەیاندوە، "دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی ئیتحادی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەستی بە پشكنین و هەڵمەتە ئەمنییەكان كردووە لە لە چوارچێوەی ئەوە شوێنەی بۆی دیاری كرابوو .
بەپێی زانیارییە وردەكان، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری توانیویانە دەست بەسەر سێ ئۆتۆمبیلی جۆری (براد) دا بگرن كە دەرمانی جۆراوجۆر لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە نەپشكنین و نووسراوی فەرمیان هەڵنەگرتووە، كە لە نزیك باخەكانی ناوچەی مشاهدەی باكوری بەغدای پایتەخت حەشاردرا بوون .
وتیشی: "شۆفێرانی ئەو سێ ئۆتۆمبیلە دەستگیركراون و ڕێكاری یاسایی پێویست لە دژیان گیراوەتەبەر"