بەغدا_INA
بەشی دڕامای ڕادیۆیی لە تۆڕی میدیای عێراقی،لەخولی بەرنامەی ڕەمەزاندا كۆمەڵێك زنجیرەی نوێی دەستپێكرد كە گونجاون لەگەڵ مانگی رەمەزانی پیرۆز.
ئەحمەد عەبدولموحسن بەرپرسی دڕامای ڕادیۆ لە تۆڕی میدیای عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: وەك بەشێك لە خولی بەرنامەی نوێ بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، دەستمان بە كۆمەڵێك دڕامای نوێ ڕادیۆیی كرد،كۆمەڵایەتی و ئاینی،كە لەگەڵ مانگی رەمەزان گونجاوبێت.
هەروەها وتیشی : زنجیرەی ئایینیمان بەرهەم هێنا كە بە پێنوسی نووسەرانی نایاب نووسراوە، لەوانە (قافلە النور) و ( علی خطى الرسول ) لە نووسینی سەلام ئەلئەوسی، لە دەرهێنانی ئەحمەد عەبدول موحسین و لە نواندنی هونەرمەندان (مەیمون ئەلخالیدی، فوزیە حەسەن وئالا نەجم) ، وە زنجیرەی (معز المومنین) كە باسی چیرۆكی ئیمام حەسەن (سەلامی خوای لێ بێت) دەكات، لە نووسینی سەلام محمد ئەلئەوسی لە دەرهێنانی رەجا كازم ، نواندنی هونەرمەندان عەزیز خیون، مازن محەمەد موستەفا، ئەیاد ئەتائی و فاتمە ئەلروبەیعی و ئەسیل عادل و چەند هونەرمەندێكی تر.
وتیشی: لە نێوان ئەو زنجیرە كۆمەڵایەتیانەی كە لە بەشی دڕاما ڕادیۆییەكەدا بەرهەم هێنراوە، زنجیرەی ( یومیات الرمضانية) ، لە نووسینی سوعاد داود ئەحمەد و دەرهێنانی محەمەد زوهیر حسام، هەروەها زنجیرە كۆمیدی (یومیات ابو حمودی) لە نووسینی محەمەد ئەلئمارە و دەرهێنانی وەدیع نادر.