بەهۆی دەستدرێژی كردنیان بۆ سەر ژنێك چوار تۆمەتبار دەستگیركران

ناوخۆ
  • 4-04-2022, 19:00
  • +A -A

    سلێمانی_(INA)
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند كە  6 تۆمەتبار دەستگیركردووە كە چواریان ژنێكیان هەڵخەڵەتاندبوو و دەستدرێژییان كردبووە سەری.
    پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردووەتەسەری، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا 4 تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان ژنەكەیان هەڵخەڵەتاندووە و بردویانە بۆ باخێك لەسنوری بەكرەجۆ و لەوێ تاوانەكەیان ئەنجامداوە.
    رونیشكراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران كە دوانیان لە دایكبووی 1994 و دوانەكەی تریان 1988ن، بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەچالاكییەكی تردا و دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لەسنوری گەڕەكی بەكرەجۆ بە فیشەك بریندار كرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.