بەغداد - INA
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد فەریق رۆكن ئەحمەد سەلیم دووپایتكردەوە كە پلانێكی سێ قۆناغیان ئامادە كردووە بۆ پاراستنی کەش و هەوای رەمەزان و چەژنی رەمەزان.
سەلیم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ئەم پلانە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان و ئەو كەرتە ئەمنیانە كە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و مەزارگە پیرۆزەكان و بازاڕەكان و شوێنە گشتیەكان لە مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزاندا ئامادەكراوە.
وتیشی: "ئێمە پلانەكە بە سێ قۆناغدا جێبەجێ دەكەین كە یەكەمیان قۆناغی ئامادەكارییە، كە ئۆپەراسیۆنە چالاكەكانی ناوچەكانی پشتێنەی بەغدا وەك باكور و رۆژئاوای بەغدای گرتەوە و بووە هۆی دۆزینەوەی چەندین پارچە تەقەمەنی.قۆناغی دووەم پێكهاتووە لە پارستنی مەزگەوت و و بازارەكان بەتایبەتی لەكانی بانگی مەغریبدا.
سەلیم، وتیشی: "پلانەكە بریتی دەبێت لە پاراستنی بۆنەكانی مانگی ڕەمەزان چ نوێژی تەراویح یان شەوانی قەدر و هەروەها یادكردنەوەی برینداركردنی و شەهیدبوونی ئیمام عەلی سەلامی خوای لەسەر بێت كە سەردانەكە لە كازمییە پیرۆز دەكەن .
سەلیم، وتیشی:"قۆناغی سێیەم بریتییە لە پاراستنی جەژنی ڕەمەزان بەتایبەتی مزگەوت و حوسەینییەكان كە نوێژی جەژنی ڕەمەزانی تێدا دەكرێت، هەروەها شوێنی گشتیەكان وەك پارك و باخچە و گۆڕستانەكان" وتیشی: "جێبەجێكردنی پلانەكە لەلایەن هەواڵگرییەوە بەبەشداری پێنج هەزار كارمەند دەبێت، كە زۆربەی ئەركەكانیان بە جلوبەرگی مەدەنیدایە".