بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتیكردەوە كە هەمووان فەرماندەی گشتی و فەرماندەكانی ئاسایش و ئەفسەران و پلەداران لە یەك سەنگەردان.
لەڕاگەیەندراوێكى نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە" مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەردانی بارەگای فیرقەی 17ی سوپای عێراقی كرد لە باشوری بەغدا دوای ئەوە بۆ نانی ئێوارە رۆژو شكاندن لەگەڵ هێزەكانی چەكداری ئەو فیرقەیە بەشداریكرد.
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەردانی بەشەكانی ئەو فیرقەیی كرد و بارەگا و ئەفسەران و جەنگاوەرە قارەمانەكانی كرد و لەسەر ئاستی ئامادەیی و ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەركەكانیان.
كازمی پیرۆزبایی جەنگاوەرانی كرد بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە و جەختیكردەوە كە " فەرماندەی گشتی و فەرماندە مەیدانییەكان و ئەفسەران و پلە باڵا لەیەك سەنگەرین بۆ جێ بەجێ كردنی ئەركی نیشتمای و بەرگریكردن و قوربانی لە پێناویدا.