بەغداد - INA
ئەمڕۆ دووشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی خواستی عێراق بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ڕووسیا و ئۆكرانیا دووپات كردەوە
لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی ئەعرەجی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە، هاتووە: "ئەمڕۆ دووشەممە لە ئۆفیسەكەی خۆی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی چاوی كەوت بە، مارتن یاگر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ".
وتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا تاوتی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی هەرێم و نێودەوڵەتی كرا، هەروەها باس لە دۆسیەی كامپی هۆل لەسەر سنوری عێراقی كرا".
بەپێی راگەیەندراوەكە، عێراق پێشوازی لە ئاگربەستی نەتەوە یەكگرتووەكان لە یەمەن كردووە هیواخۆازیشن چارەسەركردنی قەیرانەكان بە دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە عێراق هیوا خوازەچارەسەری قەیرانی ڕووسیا و ئۆكرانیا لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانی ڕاستەوخۆی بكرێت.