بەغداد / INA
ئەمرۆ دووشەممە دەزگای شەهیدان ڕایگەیاند، کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پارێزگای نەجەف لە نزیک کۆمەلگایەک کە تازە دروستکدەکرێت دۆزراوەتەوە.
دەزگای شەهیدان لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە، تیایدا هاتووه"پێشبینی دەکەن کە مێژووی گۆڕستانەکە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی شەعبانیە و لەوێ لەسێدارەدرابن دواتر لەلایەن دەزگاکانی رژێمی پێشووی بەعس ژێرخۆڵکرابن ، شوێنەکە دەکەوێتە نزیک ڕێگای لادان بۆ باشوور لە نزیک ناوچەی ئەلرزویە .
ھەروەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "نوێنەرانی تایبەت بە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف و بەڵگەی تاوان و ستافی بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی نەجەفی پیرۆز بە سەرۆکایەتی حەیدەر خەتار دەستیان بە گەڕان و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کردوە .
ھاوکات سەرۆکی بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان روونیکردەوە کە لەگەڵ تیمی گەڕانی چاوەروان بوونە تا تیمی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەهیدان گەیشتنە شوێنەکە بە ئامانجی گەڕان و وردبینی تەواو بەشێوەیەکی زانستی لەسەر تاوانە کۆمەڵکوژیەکە".