وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ناگەڕینەوە بۆ دانوستاندنەكانی ڤێەننای تایبەت بەدانوستاندنەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی

جیهانی
  • 4-04-2022, 18:03
  • +A -A

    به‌غدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ئێران دووپاتكردەوە كە ناگەڕێتەوە بۆ دانووساندنەكانی ڤێنای تایبەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی، لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان.
    ئێران چەند مانگێكە لەگەڵ چین و ڕوسیا و فەرەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا لە دانوستاندایە بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی ٢٠١٥ و ئەمریكاش بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی نێوەندگیری یەكێتی ئەوروپاوە لە گفتوگۆدایە.
    سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كونگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند: ناگەڕینەوە بۆ دانوستاندنەكانی ڤێەننا تایبەت بە دانوستاندنەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی. دەبێ ئەمریكا بڕیاری سیاسی لەبارەی دانوستاندنەكانی ڤێەننا بدات و ئێران ناتوانێت بۆ هەمیشە چاوەڕوانی بڕیاری ئەمریكا بێت".
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی ئەگەر ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی بەشدار لە دانوستاندنەكان چاوەڕوانی رێككەوتنێكی گونجاون، پێویستە زووتر بڕیاری لەسەر بدەن و نەهێڵن ئەو رێككەوتنە لەوە زیاتر دوابخرێت.